رۆناڵدینهۆ به‌یه‌كجاری ماڵـــــــــــــئاوای كرد

رۆناڵدینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكانی (پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە و میلان و ئەتلەتیكۆ مینیرۆ) وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ راگەیاند”.

ئاسیسی برای رۆناڵدینهۆ كە لەهەمان كات بریكاری كارەكانی یاریزانە بەرازیلییەكەیە بۆ رۆژنامەی (ئۆل سپۆرت) گوتی.”  ئەو چیتر نایەوێت وەك یاریزانی پیشەگەر بەردەوام بێت، له‌ ئێستاشدا (رۆناڵدینهۆ) بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ راگەیاند و بە ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە بەفەرمی یاریگاكان بەجێدەهێڵێت”.

رۆناڵدینهۆ كاروانی یاریكردنی لە پاریس سان جێرمان دەستپێكرد ، دواتر لە بەرشلۆنە ئەستێرەبوونی خۆی دوپاتكردەوە ، ئەمە پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی میلان بكات ، دواتر ئەوروپای بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەرازیلی بەجێهیشت”.

ئەستێرە بەرازیلییەكە لەگەڵ هەڵبژاردەی سامبا (101) یاری ئەنجامدا و 35 گۆڵیشی تۆماركرد و لەگەڵ هەڵبژاردەكەیشی جامی جیهانی (2002)ـی بردەوە”.

Back to top button