گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان

داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شه‌كر و چەوری ھەیە.

رێژەی بوونی مادەی فۆسفۆر کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلكه‌. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.

 گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان:-

1/بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لەنێوبردنی کرمی گەدە.
2/بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
3/ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
4/مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
5/خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.

Back to top button