گوڵه‌ به‌یبون ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌ ناو ده‌بات و ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌

گوڵه‌ به‌یبون یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی ده‌ به‌ده‌یان سودی هه‌یه‌ و به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان پێكردووه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ وه‌كو خۆی گوڵه‌ به‌یبون بناسین و سوده‌كانی بزانین كه‌ له‌ هه‌ژمار نایه‌ن.”

گیایەکی بەهاری بالانزمی ۳۰سم دەبێت گەلاکانی سەوزی شاقەلی و دادڕاوە لاسکەکەی سەوزی کاڵه و گەلای گوڵەکانی سپیە و ناوەوەی زەردە جۆرێکی گەلای گوڵەکانیشی زەردە لەزۆربەی هەرەزۆری ناوچەکانی کوردستان هەیە که‌مێک ماددەی زۆر گرینگ لە بەیبووندا هەیه کە لە بواری پزیشکی پانتاییەکی زۆری داگیر کردووە لە درست کردنی دەرماندا ، کەپزیشکە بەڕێزەکان زۆرتر لەو بوارە دەزانن، د.عبدالرحمن دوای ئەوەی زیاتر لە (۳۰)سوودی بەیبوونی نوسی گووتی ڕوەک ناسان ببوورن کە باش باسی بەیبونم نەکرد.”

 

گوڵه‌ به‌یبون ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سودن ئه‌وانیش بریتین له‌:-

٭ بۆ برینی گەدە (نیو کاتژمێر پێش هەر ژەمێک مشتێک لە گوڵی ووشککراوی بەیبون بکەرە کوپێک ئاوی گەرم دووای چارەگیک لە گرتنەوەی بیپاڵێوە و بیخۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە.)

٭ بۆ ئەعصاب و توانای جنسی چای بەیبون بخۆ.

٭ بەهێزکەری مێشک و بیرکردنەوەیە.

٭ میز هینەرە و کێشەی میزەڕۆ چارە دەکات و میزە چرکێ ناهێڵێت.

٭ شیری دایکان زیاد دەکات.

٭ سوڕی مانگانەی خانمان ڕێک دەخات و ئازاری سووڕەکە کەم دەکاتەوە.

٭ بۆ ئازاری شەقیقە (خواردنی ڕۆژانەی چای بەیبون و چەورکردنی سەر بە زەیتی بەیبوون “کە لەکۆتاییدا فێری درووست کردنی زەیتی بیبونتان دەکەم” )

٭ بەردی میزڵندن دێنێتە خوارەوە ، بەردەوام خواردنی چای بەیبوون.

٭ تەڕی زۆری دامێن ناهێڵێت.

٭ بۆ چاو ئێشەو و حەساسی چاو هەڵم بە گوڵی بەبیبون بکە (سێ مشت لە گوڵی بەیبوون لە دوو لیتر ئاودا نیو کاتژمێر بکوڵێنە دواتر پارچە قوماشێک بەسەر سەرتدا بدە و هەڵمەکە بۆ ڕوخسارت بێت و بەپێی توانا چاوت بکەرەوە تا چارەگێک بەردەوام بە ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەوە ، وە چای بەیبون بە ئامادەکراوی هەیه لەکیسی بچوکدا ، پینج خولەک کیسێک لە ئاوی گەرمدا بهێڵەوە دووایی کە ساردبوویەوە بیخەرە سەر چاوت تا ۱۰ خولەک .

٭ بۆ ئازاری ماسولکە و تەشەنوجیان چای بەیبوون بخۆ.

٭ بۆ برنی دەم گوڵی بەیبوون بجوو.

٭ گوڵی تەڕی بەیبوون لەگەڵ سرکەی بەرسیلە وەک ڤیاگرا وایە.

٭ تا دادەبەزێنێت و ئازار شکێنه و دەزگای هەناسه بەهێز دەکات.

٭ بۆ بێ خەوی چای بەیبوون بخۆ ، دژی چای ڕەشه ، چای ڕەش خەو دەبات ، چای بەیبوون خەو دێنێت.

٭ بەیبوون دەرمانی بئ ئیشتهاییه و بۆ وەرەم و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان بەسوودە.

٭ بۆ کەم خوێنی زۆر باشە و دژی کرمی گەدە و ڕیخۆڵەیە.

٭ بۆ تەندووستیەکی باش لانی کەم ساڵی جارێک حەمام بە بەیبوون بکەن.

٭ زەیتی بەیبوون لەگەڵ زەیتی بادام بۆ نەخۆشیەکانی پێست زۆر بەسوودە.

٭ بۆ ژەهراوی بون بە مادەی خراپ ئەوا زەیتی بەیبوون بخۆ دەڕشێیتەوە.

٭ بۆ ئازاری گوێ یەک دڵۆپ زەیتی بەیبوون شەوانە بکەرە گوێیەکانت.

٭ بۆ ئازاری پشت مەساج بە زەیتی بەیبوون بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی زەنجەفیل بکەن.

٭ بە ئاوی کوڵێندراوی گوڵە بەیبوون هەم ڕووخسارتان جوان دەبێت هەم مووی سەرتان

٭ چای بەیبوون تەمەنی نائومێدی دووا دەخات.

٭ بەیبوون ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕێک دەخات.

٭ غازات ناهێڵێت و ئارامکەرەوەی ناو وورگە.

٭ یاریدەدەرێکی باشی سپڵ ە.

٭ بۆ ئازاری ئەوانەی جومگەیان دەردەچێت ، گوڵی بەیبوون بکوڵێنن و شەو تابەیانی لە جومگەکە بیبەستن .

٭ هەر شوێنێک گوڵی بەیبوونی تێدا بکوڵێندێت وەک تعقیم کرابێت ئاوایه هیچ میکرۆبێکی تیدا نامێنێت .

٭ ئەوانەی دەیانەوێت قەلەو ببن با گوڵی هاردراوی بەیبون لەگەڵ برنج بخۆن .

٭ بەیبوون لەگەڵ گیا دەرمانیەکانی تر گونجاوە وەک جاترە ، نەعناع ، زەعفەران ، و زۆری تر .
خانمانی دووگیان هیچ کات گوڵی بەیبوون بەکار نەهێنن.

بەیبوون لەگەڵ گوێز و فستەق و خوێ ناکۆکە و مەیخۆن .

کە مانگیک بەردەوام گوڵی بەیبوونت خوارد دوای ئەوە پانزە ڕۆژ وازی لێ بهێنن .

-چۆنیەتی_درووستکردنی_زەیتی_بەیبوون

نیو کیلۆ گەڵاو گوڵی ووشکی بەیبوون لەگەڵ یەک لیتر زەیتی ئاسایی خواردن لەناو دوو لیتر ئاودا دەکوڵێنی ، بەردەوام بکوڵێت جار جار تێکی بدە تا ئاوەکە هەمووی دەبێت بە هەڵم ئینجا بیپاڵێوە گەڵاو گوڵەکەی لێ بگرە و ئەوەی دەمێنێتەوە زەیتی بەیبوون دەبێت.

Back to top button