نیمار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی راگه‌یاندرا
یه‌كێتى تۆپى پێی به‌رازیل ئاشكراى كرد.” كه ئه‌ستێره‌ى وڵاته‌كه‌ى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا بهسهركهتووى نه‌شته‌رگه‌رى بۆئه‌نجام درا و ئێستا بێ كێشه‌یه.”
له‌و باره‌وه، گۆڤارى فرانس فتبۆلى فه‌ره‌نسى لێدوانێكى گوته‌بێژى یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیلى بڵاو كردۆته‌وه و ئاشكراى كردوه.” كه نیمار بهسهركهتووى نه‌شته‌رگه‌رى بۆئه‌نجام درا، له‌و نه‌خۆشخانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌ستێره‌كه‌ى سامبا ئه‌نجام دراوه و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى نیمار بهسهركهتووى كۆتایى هات.
هه‌ر له‌و باره‌وه.” كه یانه‌ى پاریس سان جێرمان و یه‌كێتى تۆپى پێی به‌رازیل له به‌یانێكدا سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى نیمار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه،
جێگه‌ى ئاماژه بۆكردنه.” كه نیمار ناتوانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى 16ی خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا یارى بكات ، بریاره رۆژى سێ شه‌مه‌ى داهاتوو هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك بگه‌ن.”