ریال مه‌درید پاریس سان جێرمانی تێپه‌ڕاند و له نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ته‌زاندی
لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكتربوونەوە و یانه‌ی مه‌له‌كی پاریسیه‌كانی ره‌نج به خه‌سار كرد و تووشی خه‌مۆكی كردن”.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وه‌ی رابردوو له یاریگای یانه‌ی پاریس، لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید سەركەوتنی خۆی بەسەر یانەی پاریس سان جێرمان دووبارە كردەوە و بە ئەنجامی (2 – 1) سەركەوتنی بەدەستهێنا، یانه‌ی مێرنگی راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌م و به‌ربه‌ستی پاریسی تێپه‌ڕاند.
هەردوو گۆڵەكەی ریال مەدرید (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كاسیمیرۆ) تۆماریانكرد ، گۆڵەكەی یانەی پاریس سان جێرمان (ئەدینسۆن كاڤانی) تۆماریكرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید شان بەشانی یانەی لیڤەرپوول سەركەوت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا”.