ئایه‌ سودی گۆشتی سوور چیه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و چۆن به‌كاریبهێنین.؟

گوشتی سور سەرچاوەیەکی گرنکە بۆ گەیاندنی ماددە سودبەخشەکان بە لەش بۆیە پێویستە لە ئاستێکی دیاری کراودا بەکاربهێنرێت و سودی خۆی لێ وه‌ربگیرێت و له‌ كاته‌ جیاوازه‌كان به‌كاربهێندرێت.”

له‌و باره‌وه‌، ئاژانسی دوێچە ڤێلای ئەڵمانی بڵاوی کردوەتەوە.” كه‌ ئاستی خواردن و بەکارهێنانی گۆشتی سور لە ژەمی خۆراکی رۆژانەدا یەکێکە لە کێشەکانی ئەو کەسانەی چێژی لێوەردەگرن، بۆ ئەم مەبەستە توێژینەوەیەک لەسەر (500) هەزار کەس کراوە و دەرکەوتوە گوشتی سور بە رێژەیەک بۆ لەش پێویستە و ئەو ماددانەی کە لە پێکهاتەکەیدا ناتوانرێت وەک پێویست لە رێگەی خۆراکە گیاییەکانەوە سودی لێورگیرێت.

توێژینەوەکە لە ماوەی (18) ساڵدا و لە نێوان هاوڵاتییانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی و ئەمەریکیدا ئەنجامدراوە و دەرەنجامەکان دەرکەوتون پێویستە گۆشتی سور بەکاربهێنرێت لەژەمەکانی خواردندا، بەڵام زیادەڕەوی لە خواردن و بەکارهێنانی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

خوارن و زیادەڕەوی لە بەکار‌هێنانی گۆشتی سور یەکێکە لە هۆکارەکانی مەرگی پێشوەخت و تێکچونی تەندروستی لەشی مرۆڤ، بەڵام لە ئاستی دیاریکراو و گونجاودا دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ تەندروستییەکی جێگر و تەمەنێکی زۆر.

لە توێژینەوەکاندا کە لەگەڵ هاوڵاتییانی (10) وڵاتدا کراوە دەرکەوتوە بەکارنەهێنان و نەخواردنی گۆشت لە ژەمی خۆراکیدا هۆکارێکی گرنگ نییە بۆ تەندروستی باش و جێگیر، چونکە ئەو پێکهاتانەی لە گوشتی سوردا هەیە ئاسانترە لە خۆراکە گیاییەکان سود بە لەش دەگەیەنێت.

بەهۆی ئەم توێژینەوەیەوە پێشنیار دەکرێت بۆ ئەوە سود لە پیکهاتەکانی گۆشتی سور وەرگیرێت پێویستە هەر مرۆڤێک لە هەفتەیەکدا (500) گرام گۆشتی سور بەکار بهێنێت لە ژەمی خواردنەکانیدا.

Back to top button