نیمار باس له‌ چوونی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.

دوای ئەو هەمووە دەنگۆیەی لەسەر ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان نەیمار دا سێلڤا بڵاو دەبێتەوە کە دەگوترێت پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات  لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.”

لە ماوەی 3 رۆژدا نەیمار دوو جار وەڵامی سەرجەم پڕوپاگەندەکان و یانەی ریاڵ مەدرید دەداتەوەو رایدەگەیەنێت هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە لەسەر من دەگوترێت.
نەیمار لە دوای ئەوەی بووە باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند من زۆر ماندووم لەم پڕوپاگەندانە، من هاتووم بۆ یانەی پاریس سانجێرمان تا ئەو ئامانجەی هەمە بەدەستی بێنم.
وتیشی ئامانجم لە ئێستادا جامی جیهانیەو ئەو قسانەشی لە ئێستادا دەربارەی داهاتووی من  دەکرێت بێزارم دەکەن.

Back to top button