ئیمری باس له پهیوهندیكردنی نیمار به ریال مهدریدهوه دهكات
ئۆنای ئێمری راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی باس لە داهاتووی نەیماری بەرازیلی دەکات و رایدەگەیەنێت وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە لە پاریس.”
ئێمری دەڵێت.” نەیمار زۆر قسە ناکات و منیش وتەبێژی ئەو نیم بەڵام وابزانم وەرزی داهاتوو لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.
دەشڵێت ئەو لە ئێستادا لە ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و میسییە.
ئەم قسانەی ئێمری دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو نەیمار رایگەیاند پڕوپاگەندەی رۆژنامەکان تەواو بێزاریان کردووم و من بەو قسانە نادەم کە دەڵێن پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکەیت و لە ئێستادا تەنها بیر لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دەکەمەوە.”