سودەكانی هەنــــگوین و دارچـــــینی پێكهوه چیه.؟
دەركەوتوە كە تێكەڵەی هەنگوین هاڕراوەی دارچینی چارەسەری زۆرێك لەنەخۆشییەكان دەكات، هەنگوین لەزۆر ووڵاتانی دنیا بەرهەم دەهێنرێت، زانایان دەڵێن هەنگوین شیرینە، بەڵام گەر بە پێوانەیەكی ڕاست بەكارهێنرا زیان بە نەخۆشەكانی شەكرە ناگەیەنێت.”
نەخۆشیەكانی دڵ: هەویرێك دروست بكە لەهەنگوین و هاڕراوەی دارچینی، لەبری مرەبا بیدە لەڕوی پارچەیەك نان و بەردەوام لەبەیانیاندا بیخۆ، چونكە چەوری دەمارە خوێنبەرەكان كەمدەكاتەوە، وەچارەسەری نەخۆشیەكانی جەڵدەی دڵە و لێدانی دڵ بەهێز دەكات.
هەڵچون: ئەو كەسانەی نەخۆشی هەڵچونیان لەگەڵدایە دەتوانن رۆژانە كوپێك ئاوی گەرم تێكەڵ بە دوكەوچك هەنگوین و كەوچێكی بچوك دارچینی بكەن لەبەیانیاندا یاخود لەشەواندا بیخورێتەوە، دەبێتە چارەسەری نەخۆشییەكانی هەڵچون،هەوكردنی میزەڵدان ، خورادنەوەی یەك كوپ لەو گیراەوە دەبیتە هۆی لەناوبردنی میكرۆبەكانی میزەڵدان.
ئازای ددان: هەورێك دروست بكە لە یەك كەوچك گیراوەی دارچینی و پێنج كەوچكی بچوك هەنگوین بیخەرە سەر ئەو دانەی كە بە ئازارە ، رۆژانە سێ جار ئەو كارە دوبارە بكەرەوە تا ڕزگارت دەبێت لەو ئازارەكە. ئازارەكانی گەدە ناهێڵیت و برینی گەدە لادەبات لەڕەگەوە. غازات پاڵپشت بە توێژینەوەیەك لەهندستان و یابان دەركەوتوە كە خواردنەوەی تێكەڵەی هەنگوین و دارچینی رزگارت دەكات لەغازات. كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و لەش دەپارێزێت لەبەكتریاو ڤایرۆس، هەنگوین رێژەیەكی زۆر لەڤیتامینات و ئاسنی تێدایە خواردنی هەنگوین بە بەردەوامی ئەو خڕۆكە سپیانە بەهێز دەكات كە بەرگری نەخۆشی و بەكتریاو ڤایرۆسەكان دەكات.
هەروەك هەویری هەنگوین و دارچینی بەكاردەهێنریت بۆ هەوكردنی پێست و دابەزینی كێش ڕۆژانە خواردنەوەی پێش نانی بەیانی و پێش خەوتنی شەوان بە بەردەوامی دەبێتە هۆی دابەزینی كێش.
توێژینەوەی تازەكانی یابان و ئوسترالیا ئاشكرایانكردوە كە ئەو كەسانەی شێرپەنجەی گەدەو ئێسكیان هەیە پێویستە ڕۆژانە كەوچێكی چا خواردن هەنگوین و هاڕاوەی دارچینی بخۆنەوە رۆژانە سێ جار بۆماوەی یەك مانگ چونكە چارەسەرێكی بەهێزە بۆ ئەو نەخۆشیە.
گیراوەی ئاوی گەرم و هەنگوین دارچینی چارەسەرێكی زۆر بەهێزە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم ، گەر رۆژانە لەبەیانیاندا غەرغەرە بەو گیراوەیە بكرێت ئەو ڕۆژە تا ئێوارە بۆنی ناودەم بە پاكی دەمێنێتەوه.”