ئایه تا ئێستا زانیوتانه دۆمبه‌ڵان بۆچی باشه و سودی چیه.؟

دومبه‌ڵان، دومه‌ڵان، دومبه‌ران، چمه، تمه. جۆرێکه له کارگ که له‌ژێر خاک‌دا ده‌ڕوێت و گه‌شه‌ده‌کات و پێده‌گات. ئه‌م ڕووه‌که له شوێنی نه‌رمان و هه‌ڵچۆڕ و له که‌شوهه‌وای به‌هاری و پاییزی دا ده‌ڕوێت.”
دومبه‌ڵان قه‌باره‌یه‌یه‌کی دیاریکراوی نییه و ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه. له کوردستان زۆره و خۆراکێکی به‌تام و چێژه. له کورده‌واریدا وه‌ک زۆربه‌ی جۆره‌کانی دیکه‌ی قارچک، دومبه‌ڵانیش له ڕۆن دا سوور ده‌کرێته‌وه، ئاڵه‌ت و خوێی به‌سه‌ردا ده‌پڕژێندرێت، که‌مێک ئاولیمۆی به‌سه‌ردا ده‌کرێت و چۆڕێکیش ئاوی تێده‌کرێت؛ ئینجا ده‌خورێت.
دومبه‌ڵانی کوردستان ڕه‌نگی خاکی یان قاوه‌ییه. له ئوروپا به‌تایبه‌تی ئیتاڵیا و فرانسه باشترین جۆری دومبه‌ڵام هه‌یه ڕه‌نگیان ڕه‌ش یان سپییه.”
ئەمەش سودەکانی دۆمه‌ڵان:-
1-دژە بەکتریایەکی تایبەتی تێدایە ناهێڵێت ژەهر بچێتە خانەکانی لەشەوە.
2-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی ڕووەکی و ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دادەبەزێنێت.
3-لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەمانپارێزێت کە هۆکاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی خوێنبەری تاجی دڵ و جەڵدەی دڵە.
4-بڕێک ترشە چەوری ناتێرکەری تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشکردنی تەندروستی و چالاکی لەش و نەرمی جومگەکان و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.
5-ئاسنە گرنگەکانی وەک “پۆتاسیۆم” و “کالسیۆم” و”فۆسفۆر” و “زنک”ی تێدایە کە بۆ گەشە و تەندروستی و چالاکی لەش گرنگە.
6-ئێسک و نینۆک و چاو بەهێزدەکات.
7-ڕووتانەوەی قژ کەمدەکاتەوە و جێ برینی سوتاوی چارەسەر دەکات.