زۆر خواردنهوه خواردنهوه گازییهكان مرۆڤ له نێو دهبات بزانن چۆن.؟
له نوێترین توێژینهوه دهركهوتووه كه 184 هەزار کەس دەمرن ساڵانە لەئەنجامی توشبوونیان بەنەخۆشیی شەکرەو دڵ و شێرپەنجە، ئەمەش بەهۆی زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکانەوەیە.”
ههر لهو توێژینهوهیهكه كه ئهنجامدراوه ئهوه سهلمێندراوه كه زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی کێشەی زۆر کە پەیوەندیدارە بەتەندروستی و زیادبوونی کێش لەلای ملیۆنەها کەس و بۆ ساڵانێکی زۆر رەچاوی ئەوە کراوە کاریگەری بەکارهێنانە جیاوازەکانی ماددە خۆراکییەکان لەسەر مرۆڤ و توشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەو شەکرەو نەخۆشی دڵ و دەمار، ئەو نەخۆشییانەی هەڕەشە لەژیانی مرۆڤەکان دەکەن.
ئەم توێژینەوەیە 611 هەزار کەسی گرتەوە لە 50 وڵاتی جیاواز، توێژەران بەراوردیان لەنێوان زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و ژمارەی مردووەکان کرد، دەرکەوت زۆر خواردنی گازییەکان دەبێتە هۆی کوشتنی 180 هەزار کەس هەموو ساڵێك بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
ئەوانەی کە مردوون نەخۆشی شەکرەیان هەبووە لەجۆری دوو، 45 هەزار مردوو نەخۆشی دڵ و دەمار، 56 هەزاریشی نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو.
یابانییەکان کەمترین ئەگەری توشبوونیان هەبوو، رێژەیەکە 1% بوو، 30% خەڵکی مەکسیك لەتەمەنێکی مامناوەندا دەمردن بەهۆی ئەو خواردنەوانەوە.
400 کەس لەملیۆنێك مەکسیکی تەمەنیان 18 ساڵی تێپەڕاندووە، دەمرن ساڵانە بەهۆی خواردنەوە گازییەکان.
پێشنیارێکیان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەویش زیادکردنی بەرهەمەکانی خواردنەوە میوەییەکان زیانی کەمترەو کێشەکە کەم دەکاتەوە.