نیمار دوا قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر چوونی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا كرد.

لە نوێترین لێدوانیدا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێڕمان نەیمار داسێلڤا، قسەی کۆتایی لەسەر هاتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و ئەو یانەیە بێهیوا دەکات.”

پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوەیەکی زۆرە لە رۆژنامەکانەوە رۆژانە هەواڵی هاتنی نەیمار بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاو دەبێتەوە بەڵام نەیمار دەڵێت.” من لە پاریس سانجێڕمان دەمێنمەوەو گرێبەستم لەگەڵ ئەو یانەیە هەیەو دڵخۆشم و گرفتم نیه‌.”

یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ من هاتوومەتە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ بەرەنگاری نوێ و بەدیهێنانی ئامانجەکەم و هیچ شتێکی تر لە دەرونمدا ناگۆڕێت.”

لە کۆتایدا دەڵێت.” ئەم پڕوپاگەندانە زۆر لە ئاستی خۆی زیادکراوەو بە ئازارن، بەڵام هەموان دەزانن من چەند بە سەرۆکی یانەکە ناسر خەلێفی و شاری پاریس و هاندەرانی یانەی پاریس سانجێڕمان سەرسامم.”

Back to top button