سه‌رده‌می ئه‌نتی پارتی جاهیلیه‌ترین قۆناغی سه‌ده‌یه
رێكان سه‌باح
ئێمه ئه‌و نه‌وه‌یه له‌ناو قۆناغێكدا ژیان كه پێی ده‌گوترێت، قۆناغی “ئه‌نتی پارتی”، ئه‌م قۆناغه به‌به‌راورد به دوای جەهاله‌تی پێش ئیسلام، یه‌كێكه له قۆناغه هه‌ره ره‌شه‌كانی جیهان كه رووبه‌رووی مرۆڤی كورد له باشوری كوردستان بۆته‌وه، “به ئه‌وانه‌ی له‌ناوی دا ده‌ژین، به ئه‌وانه‌شی له‌دژی دا وه‌ستاون” تووشی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی “ده‌روونی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌تی” بۆته‌وه، كه تێیدا ناچار و په‌روه‌رده كراوه كه چۆن جەهاله‌تی ئه‌نتی پارتی ده‌یه‌وێت، وا بژیت و وا تێبگات، دیاره ئه‌مانه‌شی كه له‌دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه له‌رووی ده‌روونیه‌وه، تووشی ده‌مارگیری بوونه، چونكه ئه‌م جەهاله‌ته، وا له مرۆڤ ده‌كات، له‌چاویدا شت نه‌بینێت، له زاری دا شت نه‌لێت، ته‌نها ئه‌وه بلێت، كه جەهاله‌تی ئه‌نتی پارتی پێده‌گوترێنرێت، بۆی سه‌یر ده‌كرێت”.
قۆناغی جه‌هاله‌تی ئه‌نتی پارتی چیه، جەهاله‌تی ئه‌نتی پارتی، له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و ئیمتیاز گروپگه‌لێكی پاره په‌رست و پۆست په‌رست، به‌شداری شۆره‌شی كورد بوون، رووی راستی رووداوه‌كانی خۆیان له پێناسه‌ی خیانه‌تی 1966 له‌دیوی دژایه‌تی شۆره‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئیمتیازی داگیركه‌ر بوون به ” كه‌وا سوری به‌رله‌شكر” خۆیان به مرۆڤی كورد ناساند، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌رووی میدیایه‌وه توانیان له عه‌قلی داگیركراو و مرۆڤساده‌یه‌ی كورد سود وه‌ربگرن، توانیان خۆیان بخزێنه، ناو كۆمه‌ڵگه له شار گه‌لێكی وه‌ك سلێمانی دا بمێنه‌وه، تا ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵ و گروپ و رێكخراوه‌ی دا بوونه‌ته خاوه‌نی زۆنێك كه ته‌واوی روانگه‌ی سیاسیه‌كه‌یان، له‌دژایه‌تی پارتی و ئیرهابی فكری دا ته‌به‌نی ده‌كه‌ن، له‌ژێر ناو و چه‌مك گه‌لێكی جوان و كردار جوانی وه‌ك دیموكراسیه‌ت و به‌رگری له‌مافه‌كانی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین و گۆڕانكاری و نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌مانی چه‌ندانێكی تر پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌رووی ناو و ناوه‌رۆكدا، چلێس لێسه‌كه‌ی 1966 و چۆك شكاوه‌كه به‌رده‌م واقیعن”.
جەهاله‌تی ئه‌نتی پارتی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، له قسه‌كردندا بۆی گرینگ نیه، راستی تێدایه یان نا، ته‌نها ئه‌وه بۆ گرینگه، چه‌ند ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه له‌دونیایه‌كی درۆ و چه‌واشه‌كاری دا له‌قاڵب بدات، چه‌ند ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه پێچه‌وانه‌ی رووداوی بینرا و راستدا به‌گومان بخات و له‌جه‌هاڵه‌تی قۆناغه‌كه‌دا ره‌نگ بكا، هه‌موومان بیرمانه جاهیله‌كانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی و ئیرهابی فكر، كه‌ركووكیان به‌خاك و خه‌ڵك و ئاو و نه‌وته‌وه، فرۆشت به میلیشیاكانی عێراقی، به‌ڵام له كه‌ناڵه‌كاندا، چۆن هه‌وڵیانده‌دا، كۆمه‌ڵگه به‌و ره‌شبوونه‌ی ده‌مووچاویان ره‌شبیركه‌ن، له‌چاوی خۆیاندا به‌گومان بخه‌ن، له هه‌ستی خۆیاندا، بێهه‌ست بكه‌ن، له‌میدیاكاندا، به‌به‌رچاوی دونیاوه ” جارێك وتیان شكاین و جارێك وتیان رێكه‌وتین و جارێك گوتیان كه‌ركووك ئارامه و چه‌ندانی تریان گوت، ئه‌مه رێك پێناسه‌ی ئه‌نتی پارتی بوونه”.
جه‌هاڵه‌تی ئه‌نت پارتی بوون چیه؟ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه راسپێردراون، له‌پێناو چه‌ند دینارێكی مانگانه، له كۆر و توره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌و شته بلێن كه ئه‌وان ده‌یلێن، به‌پێی قۆناغی كۆمه‌ڵگه‌ش جه‌هاله‌تی ئه‌نتی پارتی كۆمه‌ڵگه نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كائینی راهێنراوی بێ پرسیار و هه‌ست و كوێر بینه، كه ئه‌و شته ده‌لێت كه پێی گوتراوه یان بۆی ده‌بینرێـت، ئه‌م قۆناغه قۆناغی كۆمه‌ڵگه‌ی كاریزما په‌رستیش نیه، به‌ڵگو قۆناغه جۆڕ جه‌هلێكی دوای 1444 ساڵی ئیسلامه، كه له‌پێناوی دا په‌یامبه‌رێكی بۆ نێردرا”.
ئه‌نتی پارتی له‌رووداوه‌كاندا به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه له میدیادا جۆڕێك بێت و له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كاندا، لاوازێكی شكه‌ست خواردووی سه‌ر مێزی گفتوگۆ بێت، له هه‌موو دونیادا جاش ده‌بێت، له‌ناوه‌خۆدا دژه جوان بێـت، هیچ به‌لایاوه گرینگ نه‌بێت چی ده‌لێت، چه‌ند درۆیه، ئه‌وه‌ی به‌ڵایه‌وه گرینه‌گه چه‌ند ده‌توانێت گوێچكه‌ی خه‌ڵك له‌م درۆیه و ناراسیته، جۆش بدات، ده‌ست بۆ هه‌ر رووداو و سه‌ركه‌وتنێك ببات، كه ببته هۆی دڵخۆشكردنی خه‌ڵك و تێپه‌راندنی دڵه‌راوكێ خه‌ڵك، بۆنموونه له‌هه‌ر رووداێكی هه‌ولێر به‌گومانی و سیناریۆ وێنا بكات، هه‌وڵبدات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرێك له ئه‌نجام و جۆڕه‌كانی بكاته‌وه، گوێچكه‌ی خه‌ڵك بێزار بكات له دووبار و هه‌زار باره گوتنه‌وه‌ی”.
ئه‌نتی پارتی و بارزانی قۆناغێكی ئیرهابفكر و مافیا ئاسایه، له فێل و ته‌له‌كه‌دا، هه‌ڵخه‌له‌تێنه‌رترین جۆڕ جهاڵه‌تی قۆناغه، كه به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت و به عاڵه‌می ئاشكرا به‌تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌لێت، ده‌بێت تۆ وابیت نابێت ره‌ش و سپ یان هه‌ر ره‌نگێكی تر به‌چاوت بریار بده‌یت، به هه‌ستت مامه‌ڵه بكه‌یت، ده‌بێت چۆن من ده‌مه‌وێت تۆ وا بكه‌یت، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌كۆمێنت و هه‌ره‌شه‌كردنی سه‌رخه‌ڵك و جنێو به‌كار هێنانی ئیرهابفكری دان بۆ هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌پێناوی بۆژیانی خه‌ڵك بۆ مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی”.