پێویسته رۆژانه ددانت خاوێن بكهیتهوه لهبهر ئهم هۆكاره.
لەسەمەرەكانی زانست ئەوەیە، دەستی كردووە بە بەستنەوەی تەندروستی ددانەكان بەدەمەوە لەلایەك و بە تەندروستی جەستەوە لەلایەكی دیكەوە.”
لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی دهریخستووه كه پشتگوێخستنی شووشتنی ددان دووجار لە ڕۆژێكدا، تەنها كار لە تەندروستی ددان، یان پووك ناكات، بەڵكو كاریگەرییەكی یەكجار زۆری لەسەر تەندروستی دڵیش هەیە.”
لەو لێكۆڵینەوە زانستییەی كە لە گۆڤارێكی تەندروستی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە هاتووە، كە بەرزبوونەوەی رێژەی (70%) مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ لە نێوان تاكەكاندا بریتییە لەو كەسانەی كە گرنگی بە پاكوخاوێنی دەم و ددان نادەن، بە جیاوازی لە ئەو كەسانەی كە رۆژانە دووجار ددانەكانیان دەشۆن.”
چەند لێكۆلینەوەیەكی تر دەریانخستووە، كە پشتگوێخستنی خاوێنكردنەوەی ئەم بەشەی لاشە (دەم و ددان) بەرەو كێشەی تەندروستیت دەبات.”
ئەم لێكۆڵینەوە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە پشتگوێخستنی خاوێنكردنەوەی ددانەكان هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زۆر ترسناك و ئەنجامی خراپ، هەروەها شارەزایانی بواری پزیشكی دەڵێن، ڕۆژانە خاوێنكردنەوەی ددان بە ڕێكی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادگە (زاكیرە) و پارێزگاریكردنی مێشك لە جەڵتە.