نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ هه‌ڵكشانه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوت لە سەروی 84 دۆلاری ئەمریكیەوەە مامەڵەی پێوەدەكرێت.”

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە 11/10/2018 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 86 سەنت لەبازارەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوە كراو ئەمەش لە كاتێكدا دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە 84 دۆلار و 41 سەنت بوو.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساسی ئەمەریكا لە بازاڕەكانی جیهان بە 74 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

Back to top button