هه‌رمێ به‌ توێكڵه‌وه‌ بخۆن له‌به‌ر ئه‌م سودانه‌.

هەرمێ‌ وەكو زۆربەی میوەكانی تر چەندین سودی هەیە كە پێویستە لەبیری نەكەین، پزیشكەكانیش ئامۆژگاری دەدەن كە بەردەوام لە خواردنەكانماندا هەبن.”

پێكهاتەكەی بریتین لەمانە: (73%) لە ئاو پێكدێت، پڕۆتین (5%) چەوری (4%) شەكر‌ (15%)، ریشاڵ (15%) و مادە كیمیاییەكانی وەك مەنگەنیزو پۆتاسیۆم.

سوودە تەندروستییەكانی هەرمێ‌ بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونیەكان و هێمن كردنەوەیان.
2. چارەسەری نەخۆشیەكانی ریخۆڵە ئەستورە (قۆلۆن) دەكات، گەدە چاڵاك دەكات.
3. پلەی گەرمی دادەبەزێنێت.
4. تینوێتی دەشكێنێت و ڕێ لە رشانەوە دەگرێت.
5. یارمەتی چاكبوونەوەی برین و برینەكانی دوای نەشتەرگەری دەدات.
6. بەكاردەهێنرێت لە سیستەمی خواردن بەتایبەتیش بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، جوڵەی ریخۆڵە هێواش دەكات بەشێوەیەك ماوەیەكی زۆر ژەمەكە لە ریخۆڵە دەمێنێتەوە، مرۆڤ هەست بە تێری دەكات.
7. میزهێنەرە، بەردو لم لادەبات ئەویش لەبەر بوونی پۆتاسیۆم تێیدا.
8. یارمەتی ڕژانی دەردراوەكانی رژێنی زراو دەدات، نەرم كەرەوەیەو خانەكان نوێ دەكاتەوەو هێمن كەرەوەیەو بەسوودە بۆ گەدە.
9. بەسوودە بۆ نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزم، پەركەم، جومگە ژانكردن، لاوازی لەش و هۆش و كەم خوێنی و سیل و سك چوون و شەكرە، باشتر وایە رۆژانە (300) بۆ (500) گرام پێش خواردن بخورێت یاخود رۆژانە (3 – 2) پەرداخ لە ئاوەكەی یاخود (50 – 40) گرام لە یەك لتر ئاودا بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بكوڵێت پاشان بخورێتەوە.
10. هەرمێ لەو میوانەیە كە ڕێژەیەكی زۆر شەكری تێدایە، بەڵام زیانیش بەتوشبوان بە نەخۆشی شەكرە ناگەیەنێت، چونكە ئاسان هەرس دەبێت.
11. دژی ژەهراوی بوون و دژی ڕەق بوونی خوێنبەرەكان و دژی گیرانی ڕیخۆڵەكانە، زۆر بەسوودە بۆ منداڵی لاواز و كەم خوێن و ناكام.
12. بەسوودە بۆ پاك كردنەوەی ڕیخۆڵەكان و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
13. چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵە كوتەو خێرا لێدانی دەكات.
14. توێكڵی هەرمێ دەوڵەمەندە بە توخمە بەسوودەكانی وەك كالیسیۆم، هەروەها بە ڤیتامینەكان، پاشان بەرەو ناوەوە دەگوازرێتەوە، باشتر وایە بە توێكڵەوە بخورێت.

Back to top button