فستق دهرمانه بۆ كۆمهڵێك نهخۆشی زۆر تایبهت.
توێژینەوەیەك سەلـماندوویەتی، كە فستق پێكهاتەی كانزایی زۆری تێدایە، كە وا دەكات جەستەیەكی تەندروستت هەبێت و لەم توێژینەوە نوێیدا دەریان خستووە كە فستق زۆر گرنگە بۆ گەشەكردن و تەندروستی ئەندامەكانی جەستە، دەوڵەمەندە بەكانزاكانی فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، ڤیتامین ئەی و بی تێدایە.”
سودەكانی فستق زۆرن بهڵام لێرهدا 5 سودی سهرهكی باسدهكرێت كه بریتین له:-
1. چەوری ناترۆفۆسفۆڕی تێدایە بۆ گەشەی دەماغ و زیرەكی و زیادكردنی چڕی هۆش و بیرو لەبیرچوونەوە باشە.
2. وزەی لەش زیاد دەكات و پوك و ددان توندو تۆڵ دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی تینویەتی.
3. توێكڵەكەی بۆ دڵ تێكچوون و ترشی گەدەو سورێنچك باشە، فستق سوودی بۆ كۆكەو نەخۆشییەكانی سییەكان هەیە.
4. دەبێتە هۆی زیادبوونی شیری دایك، هەروەها چەوری و كانزا زیاد دەكات.
5. بۆ نەخۆشییەكانی ئافرەتان باشەو چاڵاكی سێكسی زیاد دەكات.