چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی خەوتن بزانه‌

خەوتن پێویستییەکی گرنگی ژیانی ڕۆژانەیە، لە توێژینەوە زانستییەکانیش باس لەوە دەکرێت، کە پێویستە ھەموو مرۆڤێک ڕۆژانە ھەشت کاتژمێر بخەوێت.

لە توێژینەوە زانستییە نوێیەکان چەندین زانیاریی جیاواز لەبارەی خەوتن خراونەتە ڕوو، لێرەدا بەشێک لە زانیارییە بەسوودەکان لەبارەی خەوتن دەخەینە ڕوو:

– ئەو مرۆڤانەی بە لای چەپدا دەخەون، زیاتر لەوانەی بە لای ڕاستدا دەخەون، خەونی ناخۆش دەبینن.

– خەوی کورت و پشوودان لە ڕۆژدا، دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی مێشک، ھەروەھا یارمەتیی کەمبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دەدات.

– خەوتن لە دوای فێربوون، یارمەتیدەرە بۆ باشتر وەبیرھێنانەوەی ئەو شتانەی فێری بوون.

– گوێگرتن لە موزیک دەکرێت وەکوو دەرمان بەکار بێت بۆ نەھێشتنی بێ خەوی.

– ئەو مرۆڤانەی ئاستی ھۆشیارییان زیاترە، زیاتر لە مرۆڤەکانی دی خەو دەبینن

Back to top button