بەرشەلۆنە جێگرەوەى ڤاڵڤێردى دیاریکردووە

هاوینى داهاتوو بۆندى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردى کۆتایی دێت و تا ئێستاش ئیدارى یانەى بەرشەلۆنە بۆندى ئەو ڕاهێنەرەیان نوێ نەکردۆتەوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى یانەکە چاودێرى ووردى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ بیتیس (کویکی سیتینی) دەکەن و پێیان وایە ئەو ڕاهێنەرە شێوازى یاریکردنى بۆ بەرشەلۆنە گونجاوە، وە لە ئەگەرى دوورخستنەوەى ڕاهێنەرى ئێستاى یانەکە ئەوا کویکى جێگەى دەگرێتەوە.

ڤڵڤێردى هاوینى داهاتوو بۆندەکەى کۆتایی دێت و لە لێدوانێکیدا بۆ چەناڵى تایبەتى بەرشەلۆنە ووتى.. سەبارەت بە داهاتووم لەگەڵ یانەکەم هیچ شتێک ئاشکرا نیەو تا ئێستا لەو بارەیەوە گفتوگۆم لەگەڵ ئیدارەى یانەکەدا ئەنجام نەداوە.

سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە  مەرجى هەیە بۆ ڕاهێنەرى یانەکەى و تەنها گەیشتن بە یاریی کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا چارەنوسی ئەو ڕاهێنەرە یەکلا دەکاتەوە.

Back to top button