نیازی پشت سهرهرۆیهكانی لاهور جه‌نگی و گروپەكهی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چیه
رێكان سه‌باح
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو هێزی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وه بوو، كه له ئێداره‌دانی ئه‌م شاره‌دا، هه‌م پارێزگا و هه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌كتیڤ بكاته‌وه، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بانگه‌شه‌ی ئارامی شاری كه‌ركووكیان كرد، به‌ڵام كه یه‌كێتی نه‌یتوانی ده‌سته‌به‌ری پارێزگا و ئه‌كتیڤ كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكات، دۆخی كه‌ركووكیش رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی رۆیشت، هه‌موو هه‌وڵێكی یه‌كێتی ئه‌وه بوو، به‌هه‌ر جۆرێك له رێكه‌وتن یان هه‌ر جۆڕك ته‌نازول هه‌یه بیكات بۆ عه‌ره‌ب و توركمان به‌س بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگار بده‌نه‌وه به یه‌كێتی، به‌ڵام گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، له ئێستادا ئه‌وه نزیكه‌ی بۆ ساڵێك و نیو تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووكیش له‌ناو گێژاوی نائیستقراری و بۆشایی ئیداری و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆته زیندانیه‌كی گه‌وره بۆ خه‌ڵك و سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ش”.
دۆناڵد تره‌مپ چی ئاشكرا كرد
له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا، به‌ڵام نه‌وتی كه‌ركووك، له‌و هه‌موو بۆشایی و نائیستقراری و سه‌ربازگه‌یه و زیندانیه‌ی خه‌لكی كه‌ركووك له‌م شاره‌دا، له‌لایان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و میلیشیا دژه ئه‌مریكیه‌كانی حشدی شه‌عبی ده‌دزرێت ده‌فرۆشرێت به ئێران، ئه‌مه‌ش له لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرا كرا، كه كاتێك گوتی” من پێم خۆش نیه ئه‌و بره نه‌وته‌ی هه‌یانه ده‌فرۆشن به ئێران، به ئاشكراش ده‌لێت” داوامان لێ‌كردن كه نه‌یفرۆشن به ئێران” ده‌لێت كورد دۆستی ئێمه‌ن به‌ڵام نه‌وت به ئێران ده‌فرۆشن، ده‌لێت من دڵخۆش نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر به‌روونی ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مریكا پێشتر یه‌كێتی له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه نه‌وتی كه‌ركووك نه‌فرۆشن به ئێران، به‌ڵام یه‌كێتی گوێی به‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا نه‌داوه تا لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كه‌وایه، شله‌ژانی یه‌كێتی و ئێران له ئێستادا له‌باره‌ی ئه‌و نه‌وته دزراوه‌ی كه‌ركووك كه به‌تانكه‌ر ده‌بردرێت بۆ ئێران، لێره‌وه هاتووه كه یه‌كێتی ئاگاداره كه ئه‌مریكا چاوی له‌سه‌ریانه و وه گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زانیویانه كه ئه‌مریكا ئیتر ده‌بێته رێگریان بۆیه ده‌ستیان كرد به جوڵه له‌باره‌ی كه‌ركووك”.
بۆچی یه‌كێتی هه‌موو ته‌نازولێك ده‌كات بۆ نه‌مانی بۆشایی ئیداری
ئێران و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده‌ن هه‌موو ته‌نازولێك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخێك بێت پارێزگار و ئیداره‌ی كه‌ركووك دامه‌زرێته‌وه، ئه‌م بۆشایه‌ی ئیداریه‌ی له‌كه‌ركووك هه‌یه نه‌مێنێت، بۆیه یه‌كێتی له ئێستادا به دوو ئاراسته كار ده‌كات، یه‌كه‌م به ئاراسته‌ی توركیا كه ده‌یه‌وێت توركمانه‌كانی كه‌ركووك رازی بكات، به ئاراسته‌ی پارتیش كه هه‌موو گوشارێك تاقی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی په‌لكێشی ناو ئه‌و یاریه بكات كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌ن، به دورینی به‌رگێكی یاسایی و ئیداری به‌به‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و فرۆشتنی به ئێران، چونكه ئه‌م نائیستقراری و سه‌ربازگه‌یه‌ی شاری كه‌ركووك، ده‌رفه‌ت ده‌دات به ئه‌مریكا ده‌ست بخاته ناو كه‌ركووك، قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپش له‌م سونگه‌یه‌وه بوو، له ئێستاشدا جوله‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به ئاراسته‌ی كه‌ركووك ئه‌گه‌ری هه‌یه، له میدیاكانیشدا ئه‌م هه‌واڵانه هه‌یه كه ئه‌مریكا به ئاراسته‌ی كه‌ركووك ده‌جوڵێت”.
یه‌كێتی به ئاراسته‌ی توركیا و گوشاری سه‌ر پارتی
ئێران و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ئێستادا هه‌موو ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستبه‌كار بكاته‌وه، پارێزگارێكش بۆ كه‌ركووك دابنرێت ئه‌مه‌ش به رازی كردنی توركیا و توركمانه‌كانی كه‌ركووك و پارتی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆیه یه‌كێتی له ئێستادا ده‌یه‌وێت به دوو ئاراسته كار بكات.
یه‌كه‌م به ئاراسته‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان رازی بكات به هه‌ر نرخێك بێت، به‌شدار بن له ده‌ستبه‌كار بوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و دانانی پارێزگایه‌ك به‌مه‌ش هه‌م به‌نهێنی و هه‌م له‌رێگای به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌ی هه‌موو ته‌نازولێك بوونه بۆ توركیا له‌باره‌ی په‌كه‌كه و پچرانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵیان و تا ئاستی هاوكاری كردنی توركیا له‌دژی په‌كه‌كه.
دووه‌م: یه‌كێتی له ئێستادا هه‌موو گوشارهێك به‌كار ده‌هێنێت دژی پارتی، به رێگری كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ی دۆسیه‌ی كه‌ركووكی به‌ستۆته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ئێستاشدا كه‌وتۆته جوڵه بۆ گوشار خستنه سه‌ر كادیرانی پارتی له سلێمانی، ده‌یه‌وێت پارتیش پهڵكێشی ناو كه‌ركووك و ئه‌و یاریه بكات، كه ده‌یه‌وێت له‌كه‌ركووك بكات له داهاتووش دا سهرهرۆیهكان زیاتر ده‌بێت دژی پارتی”.
ئامانجی یه‌كێتی له‌م یاریه
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پێش چڕبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ته‌قینه‌وه‌ی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و فرۆشتنی به ئێران، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و پارێزگایه‌ك له‌كه‌ركووك دابنرێت، به‌رگێكی یاسایی به‌به‌ر ئه‌م نه‌وت دزینه و فرۆشتنه‌ی به ئێران بكات، له‌ژێر ناوی ئیداره‌ی كه‌ركووك و پارێزگاری كه‌ركووك، چاوه‌كان له‌سه‌ر خۆی له‌دزینی نه‌وتی كه‌ركووك لاببات، له‌چوارچێوه‌ی ره‌چاوی دۆخی عێراق له‌باره‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران كه ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت چاوپۆشیان لێده‌كرێت، لهگوشارهكان بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌م دزی نه‌وتیه، به‌رده‌وام پێ بدات”.