پەیوەندی نێوان جگەرە کێشان و بیرچوونەوە ئاشکرابوو

توێژینەوەکان زۆرن لەسەر کاریگەرییەکانی جگەرە کێشان لەسەر تەندروستی بەتایبەت پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی و دڵ و سییەکان و شێرپەنجەوە، توێژەرەکان بە گرنگیان زانی پەیوەندی نێوان جگەرە کێشان و نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوەش بدۆزنەوە.

زاناکانی کۆریای باشوور لە زانکۆی نیشتمانیی سیئۆل لە توێژینەوەیەکدا هەوڵیاندا پەیوەندی نێوان جگەرە کێشان و نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە بدۆزنەوە بە تاقیکردنەوە لەسەر ٤٦،١٤٠ پیاو کە تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ بۆ سەرەوە بوو، هەوڵیاندا لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازی ژیانیان بکەن لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠١٣.

ئەم توێژینەوەیە تەنها پیاوانی بەشدار پێکرد چونکە لە ژناندا ڕێژەیەکی زۆر کەم هەیە کە جگەرە دەکێشن، دەرەنجامیش ئەوە ئاشکرابوو ئەو پیاوانەی دەمێكە وازیان لە جگەرە کێشان هێناوە و ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە بە ڕێژەی ٪١٤- ٪١٩ کەمتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە.

کاتێک لەسەر زەهایمەریش لێکۆڵینەوە کرا ئەوە ئاشکرابوو ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن ٪١٨ کەمتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەکە بەبەرچاو بەوانەی جگەرە دەکێشن.

جگەرە کێشان نەک تەنها دەبێتە هۆی شێرپەنجە و بیرچوونەوە بەڵکو دەبێتە هۆی هەوکردنیش کە ئەمەش دووبارە کاریگەری دەکاتە سەر تووشبوون بە زەهایمەر و دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کە هۆکارە بۆ لەبیرچوونەوە.

Back to top button