خواردنی خورما پێش نوستن سوودی هەیە

خورما، یەکێکە لەو خوارنانەی کە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان، کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

لەم بابەتەی ئەمڕۆدا ماڵپەڕی ounousa باس لە سوودەکانی خواردنی خورما دەکات پێش نوستن، بێگومان کاتێک دەڵێین پێش نوستن مانای ئەوەنییە راستەوخۆ بەرلەنوستن بێت، بەڵکو چەند کاتژمێرێک بەرلەنوستن یان ئێوارە، بەڵام بە بڕێکی پێویست، بۆ نمونە دوو دەنک.

1-خورما، بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکیانەی تێیدایە، جەستە دەحەوێنێتەوە و کرژییەکانی خاودەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاکدەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو چالاکی ئەندامەکانی جەستە هەیە.

2خورما کاریگەری لەسەر مێشک و دەروونت هەیە و ئارامیدەکاتەوە، هەربۆیە لە دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی زۆر دووردەخاتەوە.

3-کرداری هەرس خێرادەکات، بەتایبەت ئەگەر ئێوارە ژەمێکی قورس خواردبێت، یارمەتیدەرە بۆ زوو هەرسبوونی، لەکاتی خەودا هەست بە نائارامی ناکەیت.

4-بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونکە وادەکات خەویان لێبکەوێت و دەروونیان ئارامدەکاتەوە.

Back to top button