مانچستەریونایتد ئەستێرەیەکى ریاڵ مەدریدى دەوێت

ئیدارەى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى دەیەوێت لە پێناو بەهێزکردنى هێڵى بەرگرى یانەکەى یاریزانێکى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بەرەو ریزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە لە هاوینى داهاتوودا.

ڕۆژنامەى زە سەنى بەریتانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە.. کە ئیدارەى یانەى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لەهەوڵى ئەوەدایە لە سەرەتای وەرزى داهاتوودا ئەستێرەى فەرەنسى و یاریزانەى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى رافائیل ڤاران بەرەو یاریگاى ئۆڵترافۆرد بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزکردنى هێڵى بەرگرى یانەکەیان.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە بەهۆى پێشکەشکردنى ئاستێکى بەرزەوە ئیدارەى شەیتانە سورەکان هەوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە دەدەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئیدارەى یانەى شاهانە لە پێناو دەست بەردار بون لە و یاریزانە فەرەنسیە بۆ یانەى مانچستەر یونایتد.

گواستنەوەى بۆ ڤاران بۆ یانەى ئینگلیزییەکە بە ئاسانى ڕوونادات چوکە ئەو بەرگریکارە تا هاوینى 2022 بۆندى هەیە لەگەل یانەى ڕیاڵ مەدرید و مەرجى هەڵوەسانەوە گرێبەستەکەش 200 ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button