حەوت سوودی زەنجەبیل بۆ تەندروستی
زەنجەبیل بەناوبانگە بە سوودێکی تەندروستی زۆر، چونکە لە چەندین بەهای خۆراکی باش پێکهاتووە، پێویستە لە ژەمە خۆراکیەکاندا بایەخی پێبدرێت.
سوودەکانی زەنجەبیل:
1-چارەسەرێکی گونجاوە، بۆ دڵتێکەڵهاتن و گێژبوون.
2-نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و کۆکە هێواشدەکاتەوە.
3-کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.
4-ئازاری ئێسک و جومگەکان هێواشدەکاتەوە.
5-کرداری هەرس چالاکدەکات.
6-رێگا لە کۆبوونەوەی چەوری دەگرێت.
7-لە دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی زۆر دووردەخاتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر دەروون هەیە.