ترۆزی بخۆن، بۆ ئەم نەخۆشیانە دەرمانە

 

 

ترۆزی یەكێكە لەو سەوزانەی كە لە وەرزی هاویندا پێدەگات، ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆزو ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی.

سوودەكانی ترۆزی :

یەكەم: پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت.

دووەم: سووڕی خوێن رێكدەخات و رێگە لە خوێنبەربوون دەگرێت.

سێیەم: گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەردو رەمڵ.

چوارەم: گەرمی و سووتانەوەی گەدەو جگەر ناهێڵێت.

پێنجەم: دژە ژەهراویبوون و هەوكردنی گەدەیە.

شەشەم: یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

حەوتەم: توێنەرەوەی ترشەڵۆكی میزكردن و ئەو خوێیانەیە كە زیان بە میز دەگەیەنن.

هەشتەم: هەستی تینووێتی ناهێڵێت.

نۆیەم: دژە نەخۆشییەكانی ماسوولكەیە.

دەیەم: دژی نەخۆشی زەردووییە.

یازدەیەم: بۆ چارەسەری پەڵەو نەهێشتنی زیپكە بەسوودە.

Back to top button