كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

Back to top button