پێش نوستن لەم پێنج رەفتارە دوربکەوەرەوە

 

بێگومان بۆ حەوانەوەی جەستە و دەروونت، زۆر گرنگە بایەخ بە خەو بدەیت، بەتایبەت خەوی شەوانە، چونکە زیاتر لە هەموو کاتێک لەرووی تەندروستیەوە سوودی لێ دەبینیت.

لەم سۆنگەیەوە گۆڤاری zahratalkhaleej لەرووی تەندروستیەوە، باس لە هەشت رەفتاری گرنگ دەکات، کە پێویستە پێش خەوتن ئەنجام نەدرێت:

1-ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی، باشترە 4-6 کاتژمێر زوتر پێش خەوتن ئەنجامیبدەیت، چونکە هاوشێوەی کافاینەکان کاریگەری لەسەر خەوت هەیە.

2-بە تینوێتی مەخەوە، بەڵکو زۆر باشە 150 ملم ئاو یان پەرداخێک بخۆیتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە  و خەوێکی باش دەکەیت.

3-هەوڵبدە لە رۆژدا کاتێک دەخەویت، لە 20 خولەک تێنەپەڕێت و لەنێوانی 1ی نیوەڕۆ بۆ 4ی عەسر بێت، چونکە لەوە زیاتر بێت، خەوی شەو تێکدەدات.

4-باشترە بەرلە نوستن چالاکیەک بۆ بەتاڵکردنەوە مێشک ئەنجامبدەیت، وەک وێنەکێشان، یان رێکخستنی وێنەکان بکە.

5-بەرلەوەی بخەویت لە هەموو ئەو هۆکارانەی مێشک تووشی دڵەڕاوکێ دەکات دوربکەوەرەوە.

Back to top button