سوودەکانی گێلاس بۆ تەندروستی مرۆڤ

گێلاس یەکێکە لەمیوە گرنگەکان چەندین سوودی سەر سوڕهێنەری بۆ تەندروستی هەیە، ئەو سوودانەش بریتین لە.

خواردنی گێلاس هاوسەنگی فشاری خوێن رادەگرێت و رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەها گێلاس بۆ تەندروستی دڵ باشە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە گرنگە بەردەوام گێلاس بخۆن.

گێلاس لەش لە چەوری دەپارێزێت و چەوری زیادەی لەش لەناو دەبات، هەروەها گێلاس دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و رێژەیەکی باش پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت.

خواردنی گێلاس میزەڵدان پاک دەکاتەوە و لەنەخۆشی دەیپارێزێت بەردی لەش لەناو دەبات، هەروەها گێلاس ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چارەسەری سەر ئێشە دەکات.

 

Back to top button