ڤیدیۆ: سوارێز پەنالتی لەدەستداو ئۆرۆگوای ماڵئاوایی کرد

لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دۆڕاو سوارێز لێدانی سزای لەدەستدا.
هەردو هەڵبژاردەی پیرۆو ئۆرۆگوای رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا پیرۆ توانی بە لێدانی سزا ٥-٤ یاریەکە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.

لێدانە سزاکەی ئۆرۆگوای لویس سواریز لە دەستیداو بووە هۆی دۆڕانی هەڵبژاردەکەی و دوای یاریەکە دەستی بە گریان کرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی چیلی و پیرۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە رۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت.
Back to top button