پاریس شوێنگرەكەی نێیماری دیاریكردوە
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا رایگەیاندوە كە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی شوێنگرەوەكەی نێیماری دیاریكردوە دەستی بە یەكەمین جوڵە كردوە لە پێناو گواستنەوەی یاریزانێك لە پریمەرلیگەوە بۆ یانەكەی.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێكیان ئامادە كردوە بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەی مانچستەرسیتی بكەن لە پێناو گواستنەوەی لۆرێ سانێ ی ئەڵمانی یاریزانی ئەو یانە ئەو یانە ئینگلیزییە.
وەك رۆژنامەكە باسی لێوە دەكات دەستنیشانكردنی سانێ لە پێناو شوێنگرتنەوەی جێگەی نێیمارە لە یانەكە كە نیازی هەیە بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریكردن و ئامادە نیە پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەیەوە بكات.
بەڵام گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئەڵمانیە ئاسان نابێت چونكە لە چەند رۆژی رابردو بە شیوەیەكی فەرمی راهێنەری یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە بە شێوەیەكی جدی كار لەسەر گواستنەوەی سانی دەكەن بۆ ریزەكانی یانەی بایرن میونشن.