فلۆرینتینۆ پێرێز باسی نێیمار و گۆرانكاری لەریاڵ مەدرید دەكات
فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكدا، وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە كە باسلەوەدەكران یانەی شاهانە لەهەوڵی گواستنەوەی نێیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرماندایە.
پێرێز لە هۆڵی كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ ئەندامانی یانەكەی كۆبوونەوەی ساڵانەی تایبەت بە خۆیان ئەنجامداوە و چەند بابەتێكیان خستۆتە بەر باس و گفتوگۆ”.
دواتر سەرۆكەكەی ریاڵ بە ماڵپەڕی ” تێن سپۆرت”ی فەڕەنسی راگەیاندووە: ئێستا ئێمە لە دۆسیەی نێیمارەوە دورین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بەتەواوی ئەو یاریزانە لە پلانەكانمان دەربكەین، بەڵكو ساڵی داهاتوو دەگەڕێینەوە.
وتیشی: وەرزی رابردوو یانەكەمان ئاستی خراپی پێشكەشكرد ، بە جۆرێك كە لەمێژوودا ئەو ئەنجامە خراپانە بێ وێنە بووە، هەربۆیە پێویستمان بە گۆرانكاری و گواستنەوەی یاریزانی بەتوانایە تا جارێكی تر بتوانین ریاڵ بگەڕێنینەوە سەر رێچكەی خۆی.
سەرۆكەكەی یانەی شاهانە باسی لەوەشكرد: ئێستا پێویستە سەرەنجی تەواو بخەینە سەر ئەم قۆناغەی ئیستا و كێبڕكێ بكەین، لەسەر نازناوەكان و جارێكی دیكە جیاوازی لە میژوودا دروست بكەین، دەبێت كار بۆ سەرخستنی پرۆژەكەمان بكەین و لە ساڵانی داهاتووشدا كاری گەورەتر بۆ ریاڵ مەدرید دەكەین”.