خواردنی كاڵه‌ك چ سوودێكی هه‌یه‌؟

كاڵه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ به‌تامترین و سوودبه‌خشترین میوه‌كانی وه‌رزی هاوین، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كات، كاڵه‌ك سوودێكی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنیان له‌ نه‌خۆشی و باشتركردنی باری ته‌ندروستی.

1-  باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌کزێ و قه‌بزی .

2- ڕێگری کردن له‌ مه‌ینی خوێن و جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

3- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسێوم .

4- که‌مکردنه‌وه‌ه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له‌ به‌ر بوونی بڕێکی باش له‌ مادده‌ی کۆلین .

5-یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی.

6- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی.

7- بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فۆلیک ئه‌سید.

8- که‌مکردنی بڕی له‌ ده‌ستدانی خوێن له‌ کاتی سوڕی مانگانه‌.

 

Back to top button