شووتی .. 6 سوود و یەك زیان
شوتی یەكێكە لە میوە زۆر تایبەتەكانی وەرزی هاوین و سوودێكی زۆری هەیە، لەم بابەتەدا بە 10 سوود و یەك زیانی ئەم میوەیە ئاشنا دەبیت.
1-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە:
لەناو ئەم میوەیەدا ماددەی لایكۆپین هەیە كە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و ڕێگری لە دابەشبوونی ناسروشتی خانەكان دەكات.
2-بۆ تەندروستی چاوەكان بەسوودە:
لایكۆپین ئەگەری توشبوون بە هەوكردنی چاوەكان كەمدەكاتەوە.
3-هەرسی گەدە ئاسان دەكات:
بڕێكی زۆر باش لە ڕیشاڵی تیادایە كە یارمەتی ئاسانكردنی هەرسی گەدە دەدات و جوڵەی گەدە ئاسان دەكات.
4-هەوكردن كەمدەكاتەوە:
تەواوی پێكهاتەكانی ناو شوتی وەك دژە هەوكردن لە لەشی مرۆڤدا كار دەكەن.
5-جەستە شێدار دەكاتەوە:
بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەی شوتیدا هەیە ئەمە وادەكات جەستە بە شێداری بهێڵێتەوە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.
زیانەكانی ئەم میوەی:
زۆر خواردنی شوتی كێشەی هەرس و سكچوون و چەند گرفتێكی گەدە دروست دەكات،بۆ ئەوەش باشتر وایە زیاتر لە پێ