ئایه‌ ده‌زانی خواردنی قارچك چارەسەری خەمۆکی دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە قارچک بە هۆی ئەو مادە خۆراکییانەی کە لە پێکهاتەیدایە دەتوانێت چارەسەری نەخۆشی خەمۆکی بکات.

توێژینەوەیەكی زانستی یونانی دەریخستووە کە قارچك چارەسەرێکی گرنگی نەخۆشی خەمۆکییە، بە هۆی ئەوەی کە مادەی سیلوسوبینی تێدایە، ئەو مادەیەش ڕۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی خەمۆکیدا دەبێت.

خواردنی قارچك وا دەکات کە بیرکردنەوەی نەرێنی بە مێشکی مرۆڤدا نەبێت و زۆرتر بە ئەرێنی بیر بکاتەوە.

خواردنی قارچك بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی دیکە بەسوودە، وەك زەهایمەر، لاوازی، سەرئێشە، سترێس و دڵەڕاوکێ.

بەدەر لەمەش قارچك دەتوانێت یارمەتیدەری ئەو کەسانە بێت کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان و مادە کحولییەکان بێنن.

 

Back to top button