ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی کۆرتوا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا

لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دا لە سعودیە، یانەی ریاڵ مەدرید بە  لێدانەکانی یەکلاکەرەوە جامی سوپەری وڵاتەکەی بردەوە.

لە دێربی مەدرید و لە یارییەکی بەهێز و توندوتیژدا  هەردوولا ماوەی ١٢٠ خولەک نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن پاش ئاستێکی خەیاڵی گۆڵپاریزانی هەردوولا تیباوت کۆرتوا و یان ئۆبلاک.

لە کۆتا خولەکەکاندا  بە هێرشێکی پێچەوانە ئەلڤارۆ مۆراتا نزیک بوو لە هەژاندنی گۆڵی ریاڵ تاوەکو فێدی ڤاڵڤێردی  بە لێدانێکی توند یانەکەی لە شکست پاراست بەڵام  رووداوەکە توندوتیژی و پێکدادانی هەردوولای لێکەوتەوە.

لە میانەی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا ریاڵ مەدرید ٤-١ شکستی بە ئەتڵەتیکۆ هێنا و بۆ ١١هەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی  جامەکە.

Back to top button