لەبارەی خواردنی سیر ئەمانە بزانە

لەكۆنەوە سیر بۆ سوودی چەندین نەخۆشی بەكاردێت، نوێترین لێكۆڵینەوە پزیشكییەكانیش دەریانخستووە، ڕۆژانە خواردنی سیر سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی سیرن:

1. جەستەیەكی بەهێزت پێدەبەخشێت.

2. ڕۆژانە خواردنی یەك دەنك سیر، كێشەكانی دڵ ناهێڵێت و فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

3. یارمەتیدەرێكی باشی تواندنەوەی چەوری جەستەیە بە تایبەت چەوری سەر جگەر، گەدە لە برین دەپارێزێت.

4. سوودی بۆ پاراستنی تەندروستی پێست زۆرە.

شارەزیان جەخت لەوەدەكەنەوە، باشترین كات بۆ خواردنی سیر لە بەیانیاندایە، چونكە ئەو كات گەدە توانای هەرسی باشەو كاریگەریشی باشترە وەك لە كاتەكانی تر.

Back to top button