گواردیۆلا هاوکاری کەرتی تەندروستی کەتەلۆنیا دەکات

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵنه‌ڕا، بریاریداوە کە هاوکاری کەرتی تەندروستی هەرێمەکەیان بکات و بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ پێشکەشیان بکات بە مەبەستی کڕینی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان ، چونکە نەخۆشخانەکانی هەرێمەکەیان کەمی ئامێری پزیشکیان هەیە و بەم هاوکاریانە ئەوان دەتوانن کەم و کوریەکان چارەسەر بکەن.

پێشتر کەمپەینەک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری لە هەرێمی کەتەلۆنیا راگەیێندراوە و بەر لەوەی گواردیۆکا بەشداری ئەو کەمپەینە بکات، تەنها 33 هەزار یۆرۆ بەدەستیان گەیشتبوو.

Back to top button