ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ لالیگا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ ئه‌م كاره‌ بكات

دوای رێگه‌ پێدانی حكومه‌تی ئیسپانیا، یانه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ و ئاتڵێیكۆ مه‌دریدیش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ كه‌ رێكاره‌كان جێبه‌جێبكات.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریزانه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان تێكه‌لی یه‌كتر بن و مه‌شقه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن.

یانه‌كانی ئیسپانیا له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌توانن به‌ شێوه‌ی گروپ ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، دوای تێ‌په‌ربوونی هه‌فته‌یه‌ك زیاتر، ده‌توانن به‌ شێوه‌ی كۆمه‌ڵ مه‌شقه‌كان بكه‌ن.

Back to top button