چیای كۆڕهك دهبێته شانۆی وهرزشی خلیسكانێی سهر بهفر
خواكوڕك
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار رایدهگهیهنێت، لیژنەی سەرپەرشتیكردنی فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر سەردانی چیای كۆڕەكی كردوە و لەگەڵ ئیدارەی كۆڕەك، تەلەفریك و گەشتوگوزاری سۆران كۆبونەتەوە و شوێنی سازدانی فێستیڤاڵیان بەسەركردۆتەوە، بۆیە بڕیاردراوە رۆژی 3ـی شوبات فێستیڤاڵەكە ئەنجام بدرێت.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگهیاند، لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیكردنی خلیسكانی سەر بەفرەوە، بڕیاردراوە لە رۆژی 3ـی شوباتدا فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر لە چیای كۆڕەك لە قەزای سۆران ساز بكرێت.
لهبارهی ئامانجی فیستیڤاڵهكه، رۆستی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ئاشمرای كردووه كه ئامانجی فێستیڤاڵ ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و راكێشانی گەشتیارە بۆ گەشتوگوزاری زستانە، بۆئەوەش پاڵپشتیی تیمە ناوخۆیەكانی یاری و خلیسكانی سەر بەفر دەكەن لە كوردستاندا.
بهپێی زانیاریهكان، شهش تیمی جیاواز بە هەشت چالاكیی جۆراوجۆر بەشداری فێستیڤاڵەكە بكەن، سەرجەم تیمەكانیش كوردستانین، كە هەندێكیان تیمی نوێن و بە چالاكیی نوێ بەشداردەبن. فێستیڤاڵەكەش یەك رۆژ بەردەوام دەبێت و چالاكییەكان لە كاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.