کومان یۆڤانتۆس بزانە چی رەتكردۆتەوە

خواكوڕك

 

کینگسلی کومان ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی کە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن لە ریزی یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانی یاریی دەکات، رەتی دەکاتەوە کە بگەڕێتەوە بۆ یوڤانتۆس.

 

کومان وەرزی ڕابردوو لە یانەی یوڤییەوە بە شێوەی خواستن رووی لە بایرن مونشن کرد، وەرزێکی تریشی ماوە تاکوو لە باڤارییەکان یاریی بکات، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت هەر لە بایرن بمێنێتەوە، یانەی بایرن مونشنیش دەتوانێت وەرزی داهاتوو بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەیەکی کۆتایی کومان لە یوڤی بکڕێت.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی کومان وتی: “وەرزی ڕابردوو زۆر باشبوو بۆمن چونکە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ڕۆشتم، بڕیارێکی دروستبوو کە رووم لە بایرن مونشن کرد”.

 

وتیشی: “دەمەوێت لە بایرن مونشن بمێنمەوە، ئەو کاتەی رووم لە ئەڵمانیا کرد بیرم لەوە کردەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێت لە بایرن یاریی بکەم، دەمەوێت بۆ چەند ساڵێکی تریش لەم یانەیە بم”.

Back to top button