میسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مسۆگه‌ر كرد

خواكوڕك

مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بەرشلۆنە بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیا دەستنیشانكرا، خه‌ڵاتی باشترینی مانگی رابردووی پێ به‌خشرا.

میسی لەیارییەكانی مانگی رابردوو یەكێك لەباشترین ئاستەكانی پێشكەشكرد و رۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگ بەرامبەر ریال مەدرید كە لەدوا ساتەكان گۆڵی سەركەوتنی لەیاری كلاسیكۆ تۆماركرد”.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی نیسانی بەخشییە لیۆنێل مێسی.

جێی باسە ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بە تۆماركردنی (35) گۆڵ پێشەنگی لیستی گۆڵكارانی خولی ئیسپانی گرتووە بە جیاوازی (9) گۆڵ پێش لویس سوارێزی هاورێی كەوتووە”.

Back to top button