ئه‌رسناڵ و ئۆبامیانگ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن

راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانی جیهان ئاشكرایان كردووه‌.”كه‌ ئه‌رسناڵى ئینگلیزى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى گابۆنى و یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند ئۆبامیانگ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن.”

پێگه‌ى رۆژنامه‌نوسى به‌ناو بانگى ئیتاڵى جیانلوكا دى مارزیۆ ئاشكراى كردوه‌.” كه‌ ئه‌رسناڵ له‌م مانگه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆبامیانگ گۆلكارى دۆرتمۆند ئیمزا ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌.” كه‌ ئه‌رسناڵ و ئۆبامیانگ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن به‌موچه‌ى ساڵانه‌ (10)ملیۆن یۆرۆ و بۆماوه‌ى سێ وه‌رز و نیو.”
هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ئه‌رسناڵ هه‌وڵ ده‌دات كات به‌فیرۆ نه‌دات بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆبامیانگ ئیمزا بكات ، تاوه‌كو شوێنى یاریزانى چیلى ئه‌لێكس سانشێز بگرێته‌وه‌ ئه‌م یاریزانه‌ له‌ په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ته‌واو نزیكه‌.”

Back to top button