مهعكهرۆنی زیانی زۆره و خۆتانی لێ بهدووربگرن به تایبهت خانمان
ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریخستووە كە مەعكەرۆنی زیانیی هەیە بۆ ژنان و توشی نەخۆشییەكانی دڵ و مولولەکانی خوێنیان دەكات.”
توێژەرانی سەر بەناوەندی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا رایانگەیاندوە.” كە مەعكەرۆنی زیانێكی زۆر دەگەیەنێت بەلەشی ژنان. بە دەسکەوتنی ئەم ئەنجامانە توێژەران کاریان لەسەر نەخۆشییەکانی خانمان کردووە و بەراوردیان كردوە لەگەڵ جۆری ئەو خواردنانەی خواردویانە.
بەپێی دەرەنجامەكان مەعكەرۆنی زیانی بۆ لەشی ژن هەیە زیاتر لەلەشی پیاو، لەسەر بنەمای ئەم توێژینەوەیە زۆر خواردنی مەعکەرۆنی لەلایەن خانمان و زیادبونی رێژەكەی دەبێتە هۆی دروستبونی ناهاوسەنگییەك لەرێژەی شەكر لەخوێندا و ئەمەش زیان بەدڵ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی زیادبونی ترشە چەورییەكان و دابەزانی ئاستیكۆلسترۆل.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن كە مەترسیدارترین جۆری مەعكەرۆنی ئەو جۆرەیە كەلەئاردی سپی دروستكراوە.