كاتی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاشكراكرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاتی تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای دیاری کردوو بڕیاردا لە هەینی داهاتوو تیروپشکەکە بەڕێوە بچێت.”

یەکێتیەکە بڕیاریدا رۆژی هەینی 13/4/2018  لە کاتژمێر 01:00 بە کاتی ئیسپانیا کە دەکات 02:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە بەڕێوە بچێت.
هەروەها یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی لە 24/4/2018  بەڕێوە دەچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژی 1/5/2018  ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا بەرێژەیەکی زۆر دوا بردنەوەیان بە ئەنجامێکی باش، هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونخ و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەو  لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کردووەو بڕیارە لە رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕانەوە بەڕێوە  بچێت و ناسنامەی یانەکانی قۆناغی پێش کۆتایی بە دیار بکەوێت.

Back to top button