پاش رۆناڵدۆ زێدانیش روو له‌ یۆڤانتۆس ده‌كات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دوای رۆنالدۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەکات و  وەکو راوێژکاری سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس، ئەنێلی دەستبەکار دەبێت.”

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە زیدان لە مانگی 10ی داهاتوو لە یانەی یۆڤانتۆس دەستبەکار دەبێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ راهێنه‌ر زیدان دوای ئەوەی سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بردەوە، دەستی لە پۆستی مەشق و راهێنانی لەم یانەیە کێشایەوە، لە هەفتەی رابردووش رۆناڵدۆ بە بڕی نزیکەی 110 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی یۆڤانتۆس و دوێنێش درێسی ئەو یانەیەی پۆشی.”

Back to top button