راهێنهری ریال مهدرید پاش شكسته گهورهكه بڕیاری كڕینی هێرشبهرێكی دا.
دوای شکستە قورس و چاوهڕواننهكراوهكهی بەرانبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپا (4-2)، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کڕینی هێرشبەرێکیداوە.”
رادیۆی (esRadio) بڵاوی کردۆتەوە، لۆپتیگوی هێرشبەرێکی دەوێت و لە %100لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە پەلکێشی ریزەکانی دەکات و یانەی ریاڵ مەدریدیش دەزانێت ئەو راهێنەرە خواستنی کڕینی هێرشبەرێکی تری بۆ یانەکە هەیە.”
بە قسەی سەرچاوەکە دوای دانوستانەکان لەگەڵ هەریەکە لە نەیمار و لیڤاندۆڤسکی و ئیکاردی لە لای پێرێز نەیمار پەسەندو باشترە، هەرچی لیڤاندۆڤسکیی و ئیکاردییە یانەکەیان نایانەوێت دەستبەرداریان ببێت.”
چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی هەر ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید تەنها کێشەی لە هێڵی هێرشبردن نیە، بەڵکوو پێویستی بە یاریزانێکی تری هێڵی بەرگرییە.”