میسی و رۆناڵدۆ له‌ گۆڵــــــــــدا یه‌كسان بوونه‌وه‌.

لەیاری شەوی رابردوو بەرامبەر بە تۆتنهامی ئینگلیزی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ، ژمارەیەكی لە یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یەكسان كردەوە”.

لیۆنێل میسی لەیاری شەوی رابردوو دوو گۆڵی تۆمار كرد، ژمارەی گۆڵەكانی كە لەگەڵ یەك یانە تۆماری كردووە گەیشتە 105 گۆڵ ئەمەش هەمان ئەو ژمارە گۆڵەیە كە رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید تۆماریكردووە”.

رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید (105) گۆڵی لە چامپیۆنس لیگ تۆماركرد ، (15) گۆلیشی بە درێسی مانچستەر یونایتد تۆماركرد ، لە ئێستاشدا رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤنتۆس یاری دەكات بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڵێكی لەگەڵ یانە نوێیەكەی تۆمار نەكردووە لەم پاڵەوانێتیە”.

Back to top button