نێیمار له‌ دوایین ساتی 2018 گاڵته‌ی به‌ مێسی كرد

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو لیۆنێل مێسی وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ ته‌نیا و به‌ چاكه‌تێكی جیاواز وه‌ك دوایین وێنه‌ی خۆی له‌ 2018 بڵاو كرده‌وه‌، نێیمار له‌ ژێر وێنه‌كه‌ به‌ كۆمێنتێك گاڵته‌ی پێكردووه‌.

نێیمار دا سیلڤا له‌ ژێر وێنه‌ی لیۆنێل مێسی به‌ ئیسپانی به‌ كۆمێنتێك نووسیویه‌تی FEO، ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ واتای ناشرین دێت.

نێیمار به‌ گاڵته‌ ئه‌م كۆمێنته‌ی نووسیوه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناشرینی چاكه‌ته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی.

نێیمار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێهێشتووه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌یه‌ و چه‌ندانجار بۆ بینینی مێسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ته‌لۆنیا و پێشتریش ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ هاوشانی مێسی به‌ درێسی بارسێلۆنا یاری كردووه‌.

Back to top button