لە وەرزی سەرمادا ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە

بەگشتی لە وەرزەکانی سەرمادا نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و کۆکە زۆر بڵاودەبێتەوە، بەڵام گرنگە بایەخ بە هەندێک خواردنەوە بدەیت بۆ ئەوەی بەرگری لەشت بەهێزبکەیت، یان کاریگەری نەخۆشیەکە هێواش بکەیتەوە.

ئەو خواردنەوانە چین:

1-چای دارچینی، هاوسەنگی رێژەی شەکری خوێن رادەگرێت، بەرگری لەش بەهێزدەکات.

2-خواردنەوە رووەکیەکانی وەک نەعنا و یانسون و گوڵە بەیبون، کە یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات.

3-کاکاو، کە یاریدەی گەرمکردنەوەی لەش و چالاککردنی مێشک دەدات.

4-شەربەتی لیمۆ و پرتەقاڵ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی بەسوود بۆ جەستە و بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

5-دەتوانیت ئەم ئاوێتەیە دروست بکەیت، کە پێکهاتووە لە شیر و نیشاستە و ئاوی گوڵ و دارچینی و گوێزی هیندی و فستق.

پێنج کوپ شیر و سێ کەوچکی نیشاستە تێکەڵاودەکەین، دەیخەینەسەر ئاگر و بەردەوام تێکیبدە، دواتر ئەگەر ئارەزووت کرد کوپێک شەکری تێبکە، پاشان نیو کەوچکی بچوک ئاوی گوڵ، پێنج خولەکی دیکە تێکیبدە.

دوای ئەوەی بەباشی خاوبوویەوە و کەمێک خەست بوو، بیخەرە کوپێکەوە، دارچینی و گویزی هیندیو  فستقی تێبکە.

Back to top button