ئەمانە بکەیت هەرگيز قەڵەو نابيت

– رۆژانە نیو سەعاتێک و کەمێ زیاتر ئەو وەرزشە بکە کە حەزێ پێ دەکەیت.

– دووركەوتنەوە لەو خواردەمەنيانەى كە رێژەيەكى زۆر چەورىیان تێدایە بەتایبەتی خواردنی سوورەوەکراو.

– ژەمە خواردنى تەندروست و زياتر سەوزە و ميوە بخورێت، لە خواردنی هەویرکاری دوور کەوەرەوە.

– دانەوێڵە و پاقلەمەنی بخۆ، وەكوو گەنم بەڵام نەهاڕدرابێت، فاسۆليا، نيسك و… هتد.

– زياتر ئەو خواردنانە بخۆن كە لە ڕيشاڵ پێكهاتووە، ئەوانەى رێژەى شەكر و كۆليسترۆل لە خوێندا كەم دەكەنەوە.

– ماسى بە رێژەيەكى زۆر بخۆ، چونكە ئۆميگا 3 بە لەش دەبەخشێ.

– كەمكردنەوەى رێژەی ئەو خواردنەى كە لە ژەمەكاندا دەیانخۆیت، بەڵام بە سیستەمیکی تەندروست و بە راوێژی پزیشک.

– دووركەوتنەوە لە خواردەمەنىی قوتووبەند (موعەلەبات) يان هەر بەرهەمێكى نەناسراو لەڕووى شوێنى بەرهەمێنانيەوە، لەگەڵ خوێدنەوەى هەموو ئەو زانياریيانەى لەسەريان نووسراوە پێش کڕینی.

– خەوێكى باش پێويستە بۆ لەش، لەگەڵ دووركەوتنەوەى لە خواردن لە درەنگانى شەودا، چەند سەعاتێک پێش خەوتن ئەگەر هەست بە برسێتيەكى زۆر بكەیت، ئەوا دەتوانی ميوەيەك بخۆیت.

– رۆژانە رێژەيەكى زۆر ئاو بخۆرەوە.

– خواردنەكان بەهیواشی و بێ پەلەپەل بخۆ، چونکە بەخێرایی خواردن دەبێتە هۆى دروستبوونى ورگ.

– پێويستە لە برسێتيیت دڵنیا بیت پێش دەستكردن بە خواردن ئەويش لەڕێى خواردنەوەى ئاو و چاوەڕوانكردن بؤ چەند خولەکێک، ئەگەر برسێتيەكە كەم بۆوە، ئەوا لێرەدا مێشكت پێت دەڵێت كە لەشت پێويستى بە ئاوە نەک خواردن.

– دووركەوتنەوە لەو خواردەمەنيانەى نيشاستەى تێدايە وەكوو پەتاتە، جۆ، مارۆنەی (پاستا).

– لەو جۆرە ئاوى ميوەيانە دوور كەورەوە كە رێژەيەكى زۆر شەكريان تێدايە لەگەڵ دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی گازى.

– دووركەوتنەوە لە ميوە وشکكراوەكان وەكوو قەيسى و هەنجير، چونكە ئەو دووانە رێژەيەكى زۆرى كالۆرييان تێدايە.

– لە خواردنی ئەو گۆشتانە دوور بكەوەرەوە كە چەورييان زۆرە.

– جێگرەوەكانى شەكر ئەوانەى لە دەرمانخانەكان دەفرۆشرێن بەكار بێنن لەجياتى شەكر.

– بە هيچ جۆرێك نابێ سێ ژەمە خواردنەكە پشتگوێ بخرێت بە تايبەتى ژەمى بەيانيان.

– هەوڵ بدەن بەرە بەرە كێشتان دابەزێنن، چونكە دابەزاندنى كێش بە شێوەيەكى خێرا بە هەمان خێرايى زياد دەكاتەوە.

– لە كاتى خواردندا پێويستە دانيشتبێتیت، چونكە خواردن بە پێوە وا دەكات زياتر بخۆن.

سەرچاوە: مەوزوع

Back to top button